ژمارەیەک تەقینەوە رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ ١١ی تەموز چەندین تەقینەوە شارەکانی عفرین و قامشلۆ و حەسەکەی لە رۆژئاوای کوردستان هەژاند و بەدەیان قوربانی لێکەوتەوە.

میدیاکانی نزیک پەیەدە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوو تەقینەوە لە شاری عفرین روویداوە، هەروەها لەشاری حسەکەش سێ تەقینەوەو لە قامشلۆش یەک تەقینەوە روویان داوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لە کۆی ئەو تەقینەوانە ١١ کەس بوونەتە قوربانی و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون.

ئەنجامە سەرەتاییەکان لەلایەنی ئەنجامدەری ئەم تەقینەوانە ئاماژە بۆ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە " داعش " دەکەن، لە قامشلۆ نزیک کەنیسەیەک کراوەتە ئامانج، لەشارەکانی تریش زۆرێک لە تەقینەوەکان شوێنە مەدەنییەکان کراونەتە ئامانج.

لەدوای شکستی داعشەوە لە بەهاری ئەمساڵ لە شاری دێرزوور بەگشتی، ئەمە یەکەمجارە ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی هێزەکانی سوریای دیموکراسی بەم شێوە فراوانە بکرێتە ئامانج.






ئه‌م بابه‌ته ‌732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:59:11/07/2019