کریستاڵ ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بلآودەکاتەوە

خانمە ئەکتەرو گۆرانیبێژی سلێمانی کریستاڵ بە ستایڵێکی نوێوە ڤیدیۆیەکەی خۆی بلآوکردەوە.

کریستاڵ لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە کە لەگەڵ وێنەگرێکدا بە ستایڵێکی نوێوە خۆی بۆ وێنگرتن ئامادە دەکات، ئەم ڤیدیۆیەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

كریستاڵ  له‌  دایكبووی شاری  سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە‌،  کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.



PM:11:42:11/07/2019