ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێکەوتی 2019/7/11 سامی ساتی، پارێزه‌ری تۆمه‌تباری دووه‌م له که‌یسی سێوه قادر و منداڵه‌کانی رایگه‌یاندووە" به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دژی تۆمه‌تبار (س. م. ا)، دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1 رۆژی 2019/4/22 ، بڕیاری ئازادکردن و داخستنی دۆسیێ ناوبرای ده‌رکرد، به‌ڵام که‌سوکاری (سێوه قادر) داوای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز)ی ئه‌و بڕیاره‌یان کردەوە".
ئەو پارێزەرە بە سایتی دواڕۆژی وتووە: "دادگای تاوانه‌کانی سلێمانی/1 به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه داواکاریی سکاڵاکاران به مافی که‌سیی ره‌تکرده‌وه‌و بڕیاری ئازادکردنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد. دەشڵێت تۆمه‌تبار (س. م. أ)یش بێتاوانی سه‌لمێندراو که‌یسه‌که‌ی داخرا".
ئێواره‌ی رۆژی 16ی کانوونی یه‌که‌می 2018، به‌هۆی ئاگرێکی گوماناوییەوە له ماڵێکی گه‌ڕه‌کی ئاسووده له چه‌مچه‌ماڵ، سێ منداڵ به‌ناوه‌کانی (دارین – لارین و ده‌وه‌ن دیار) که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدا بوو گیانیان له‌ده‌ستداو دایکیشیان به‌ناوی (سێوه قادر) دوای هه‌فته‌یه‌ک مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی زۆریی و سه‌ختی برینه‌که‌یەوە به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24ی هه‌مان مانگ گیانی له‌ده‌ستدا لەو رووداوەشدا (س. م. أ) کە مێردی سێوە قادرە لەلایەن کەسوکارییەوە تۆمەتبارکرابوو.