نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان نرخێکی دیکەی تۆمار کرد، لە ئیستادا نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەم جۆرەی لایخوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەیینی 12ی تەمووزی  2019 نرخی بەرمیلێك نەوتی  برێنت بە 67دۆلارو 19سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
 
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 60دۆلارو 19سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.


AM:09:11:12/07/2019