بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە چوار كەس دەستگیربكەن كە لەبەرامبەر بڕێك پارە هەڕەشەی كوشتن‌یان لە هاوڵاتیەك كردبو.
بە پێی راگەیەندراوێكی پۆلیس کە وێنەیەکی دەست (سپی) تیایدا هاتووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتی (ح، م، غ) له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌رێگه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ته‌قه‌لێكردنی لێكردووه له‌ماڵ و دوكانه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر بڕی 10 هه‌زار دۆلاری پێنه‌دا، دوای وه‌رگرتنی وته‌ی سكاڵاكار و بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و زانیاری وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كۆكرده‌وه.
ئاماژەبەوەشکراوە، كە سه‌رئه‌نجام دوێنێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا خاوه‌نی موبایله‌كه بدۆزرێته‌وه كه تۆمه‌تبارێكه به‌ناوی (س، ح، س) و له شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا.
له‌دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندووه" كه سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه و هاوكارییان كردووه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له سكاڵاكار، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا تۆمه‌تبار (ی، ع، ق) له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیر بكرێت.
هاوكات هه‌ردو تۆمه‌تبار (ج، ع، ق - د، ن، ئـ) له‌قه‌زای پێنجوێن و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به‌بریاری دادوه‌ر راگیراون و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە كە مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن دانیشتوانی سنوره‌كه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان و دابینكردنی كه‌شێكی هێمنیی و ئارام بۆیان.