كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی ئاراستەی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەو پەیامەیدا كەوێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاند" دواجار به خواست وئیراده‌ی هه‌مو لایه‌ك تێكڕای ئاسته‌نگه‌كانمان بڕی و كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش به ستافێكی نوێوه پێكهێنرا، ئومێدمانوایه ببێته حكومه‌تێكی به‌هێزو خزمه‌تگوزار و له سایه‌یدا كار بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی و داهاتدا و ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات".
په‌یامی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی بۆ كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان
به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه، به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تایبه‌ت ده‌كه‌م و سوپاسی ماندووبوون و خۆڕاگریتان ده‌كه‌م، ده‌زانم كه چاوه‌ڕوانیتان بۆ پێكهێنانی ئه‌م كابینه وه‌زاریه‌ی ئێستا كاتی زیاتر له پێویستی خۆی خایاند‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی له‌سه‌ر ئاستی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و سست بوونی بازار و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌جێ هشتبوو.
به‌ڵام دواجا ر به خواست وئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك تێكڕای ئاسته‌نگه‌كانمان بڕی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش به ستافێكی نوێوه پێك هێنرا، كه ئومێدمان وایه ببێته حكومه‌تێكی به‌هێزو خزمه‌تگوزار و له سایه‌یدا كار بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی و داهاتدا و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
سه‌رباری پیرۆزبایشمان له‌سه‌رۆك و جێگر‌و ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی نوێی وه‌زیران، ڕوویی قسه‌مان له به‌ڕێزیانه‌و داوایان لێده‌كه‌ین كه هه‌رچی له توانایاندایه له ووزه و توانای ماددی مرۆیی، ژیرانه بیخه‌نه خزمه‌ت دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی نیشتمانی مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕێگا خۆشكه‌ر بن بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری پته‌و له هه‌رێمی كوردستان ،كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پایه‌كانی ئابووریه‌كی به‌هێز هه‌بێت بۆ دابینكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسووده‌و خۆشگوزه‌ران و هه‌م له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له‌و ناوچانه‌ی كه كوردستانین و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت هه‌رێمدان.
بژی كورد بژی كوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان