فەرهاد پیرباڵ لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا دەچێتە بەرنامەیەکی رەنج سەنگاوی

 دوێنێ لە بەرنامەكەی رەنج سەنگاوی  چەند حاكمێك و میوانی دیکەش لە گەرمەی گفتوگۆیەكی فەرمیی تەلەڤزیۆنیدان لەسەر لەسێدارەدان، د. فەرهاد پیرباڵ دەبێتە میوانی ناوەخت.

دوێنێ 11ی تەمووز لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەی ڕەنج سەنگاوی، لەگەڵ هاتنەژوورەوەی، فەرهاد بە هێواشی دەچێت ئەو پەتی سێدارەیە لە ملی دەكات كە بۆ نمایش لە ستۆدیۆ هەڵواسراوە، دواتر داوا لە حاکمەکە دەکات  تا داكۆكی و داوەرییەكی یاسایی لە كێشەكانی بكەن.

ئەم دیمەنەی ناو بەرنامەکە هەم میوانەكان و هەم رەنج خۆی، بەوپەڕی دڵفراوانییەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەرهاد پیرباڵ دەکەن، كە پهاوکات ناوبراو ێشێلی دانیشتنكەشی كردووە، بەڵام هەموان قبووڵی دەكەن. بگرە ئەوەندەش جێی بۆ دەكەنەوە، كە فەرهاد پەشیمان دەبێتەوە لەو رەفتارەی كردوویەتی و لەسەر زەویی ستۆدیۆكە دادەنیشێت.




PM:01:22:12/07/2019