لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە رێگای سۆران - چۆمان دوو کەس گیانیان لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون و چارەنووسی کەسێکی دیکەش نادیارە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك گوندی وارەكەون، لەسەر رێگای سەرەكی نێوان سۆران - چۆمان "هاملتۆن" ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی، وەرگەڕاو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، دووی دیکەش برینداربوون و یەکێکی دیکەش کەوتووەتە ناو ڕووبار و تاکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە دوو هاووڵاتی بەناوەکانی (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نجوومه‌ن، رائید عه‌لی) گیانیان لە دەست داوە و هاوكات دوو سه‌رنشینی دیكه به‌ناوه‌كانی (هه‌ڵات تاهیر ره‌حمان، هەرێم جه‌وام مسته‌فا) بریندارن و یه‌كێكیش چاره‌نووسی نادیاره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ئەوەشی خستۆتەڕوو قوربانییەکان سه‌رجه‌میان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به شاری هه‌ولێرن.