هەبوونی بۆنی میز پەیوەست نییە بەشتێکی دیاریکراوەوە کەنەتوانرێت چارە سەر بکرێت بەڵکو چەندین شت هەن کەیارمەتیت دەدەن بۆ ئاسایی بونەوەی بۆنی میزەکەت .
هەبوونی بۆنی میز بۆچەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە ئەوانیش...
ـ هەندێک جۆری خواردن و خواردنەوە ،
ـ وشکبونەوەی لەش و کەم خواردنەوەی ئاو
ـ هەندێک جۆری دەرمان
ـ خواردنی حەبی ڤیتامین بی.
ئەوشتانەی یارمەتی گەڕانەوەی میز دەدەن بۆ باری ئاسای:
ـ خوارنەوەی شلەی پێویست ، وەک ئاو، یاخود لەکاتی ڕاهێناندا خواردنەوەی ئاوی شلەتێن.
ـ کەم خواردنەوەی قاوە و کحول.
ـ نەخواردنی سیر، ئەو خواردنانەی بۆنێکی بەهێزییان هەیە.
کەمتر لە ۱۰۰ ملم گم ڤیتامین بی بخۆ.
ـ ئەنجامدانی پشکنینی میز گەر هاتوو بۆنی میزت نائاسای بوو.
ـ گەر ئازارو سوتانەوەت هەبوو
ـ گەر میزەکەت خوێنی پێوە بوو.
ـ هەست کردن بەماندوبون و ناساغی.
وە: هەـ ف
یەرچاوە: nhs uk