دوای هاوسهرگیری خانمه گۆرانیبێژ و بهشداربووی پڕۆگرامی کورد ئایدڵ تانیا ئاسۆ دهردهکهوێتهوه.
تانیا لە ڤیدیۆیەکی کورتدا بۆ یەکەمجار دوای هاوسەرگیریەکەی دەردەکەوێتەوە و گۆرانی دەڵێت.
تانیا یەکێک بوو لە بەشداربوانی کورد ئایدڵ و تا قۆناغی پێش کۆتایی لە بەرنامەکەدا سەرکەوتوو بوو، خەڵکی شاری کەرکوکە و لە سلێمانی نیشتەجێیە، ساڵی ڕابردوو هاوسەرگیری کردووە.
"كورد ئایدڵ" یەکێک بوو لەو پرۆگرامە پر بینەرانەی کە لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرا و لەهەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپاشەوە چەندان گەنجی دەنگ خۆش بەشداریان تیادا کرد، براوەی نازناوەکە کە ژیندای کچە کوردی کۆبانێ بوو بووە خاوەنی خەڵاتی 30.000 سی هەزار دۆلار.