بەشێك لە سیستەمی S-400 ی ڕووسی ڕادەستی توركیا كرا

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری توركیا، بەشێك لە سیستەمی بەرگری مووشەكی S-400 ی ڕووسی ڕادەستی توركیا كراوە.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، بەشێك لە سیستەمی مووشەكی بەرگری S-400 ی ڕووسی، گەیشتۆتە بنكەی ئاسمانی مورتەد، لەشاری ئەنقەرە.

كڕینی سیستەمی مووشەكی S-400، لە ڕووسیا لەلایەن توركیاوە، ناكۆكی لەنێوان توركیاو ئەمریكادا دروستكردووە، پێشتر چەندین جار ئەمریكا هۆشداری دابووە توركیا كە نابێت سیستەمی مووشەكی S-400 لە ڕووسیا بكڕێت.


PM:02:56:12/07/2019