بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە یاسای بودجە عادل عەبدولمەهدی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاندوە كە بەهۆی پابەندنەبونی هەرێم بە یاسای بودجەی 2019ی عێراق، داوا دەكەن عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجامبدرێت.

عەلا ڕوبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕو "تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبوە بە یاسای بودجەی 2019 و ئەمەش گومان دەخاتە سەر ئەوەی عێراق ساڵی داهاتو بودجەی بۆ هەرێم بنێرێت".

ئەوەشی وتوە "واژۆ كۆكراوەتەوە و داواکراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بە پرسەکە بگیریتەبەر و ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ڕابگرێت".


PM:03:55:12/07/2019