بەوێنە...کەژێ هەوادارانی سەرسام دەکات

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، بوە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا  وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لەگەڵیدا نوسیویەتی: دڵسۆزی و وەفاداری دەگمەنە لەم ڕۆژگارەدا، ئەگەر دۆزيتەوە، بيپارێزە.

کەژی هاوتا تەمەنی 18 ساڵە له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.


PM:06:29:12/07/2019