شارەوانی دوکان خەڵک لە مەترسیەک ئاگادار دەکاتەوە

شارەوانی دووکان چەند هێمایەکیان لەو شوێنانە داناوە کە مەترسیدارە بۆ مەلەکردن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەو شوێنانە مەلەنەکەن.

پشتیوان ئەحمەد حاتم سەرۆكی شارەوانی دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕاگەیاند" شارەوانی بەهاوكاری قائیمقامی قەزای دوكان چەند هێمایەكی ئاگاداركردنەوەمان لەسەر دەریاچەی دوكان داناوە بەتایبەت لەوشوێنانە مەلەی تێدا دەكرێت".  

سەرۆكی شارەوانی دوكان دەشڵێت " ئامانج لەدانانی ئەو هێمایانە ئەوەیە كە ئەو شوێنانە بۆ مەلەكردن مەترسیدارە بەتایبەت بۆ كەسانی نەشارەزا، داواش لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكات پابەندبن بەهێماكانەوە بۆ ئەوەی سەلامەت بن".

زستان و بەهاری ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرە بەنداوەکانی کوردستان لێواولێوبوون بەتایبەتی بەداوی دوکان و لەو دەمەوە ئیدارەی ئەو ناوچەیە چەندان رێنوماییان بۆ هاوڵاتیان دەکردووە.




PM:11:11:12/07/2019