پۆلیسی جەبەلتاریق رایگەیاند، هەر چوار كارمەندی ناو كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەكەی ئازادکردووە، کە بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوت بۆ سووریا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزکانی بەریتانیا دەستگیریان کردبوون.
سەرەتای ئەم مانگە، كەشتی " گریس 1" ی ئێرانی بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوت بۆ سووریا كە پێشێلكردنی سزاكانی یەكێتی ئەوروپایە لەسەر ئەو وڵاتە، لەلایەن پۆلیسی جەبەلتاریق و هێزكانی بەریتانیاوە دەستبەسەركرا.
پۆلیسی جەبەل تاریق راشیگەیاند" لێکۆڵینەوەی دادگا بەردەوامە و ئازادکردنی ستافی کەشتییە نەوتییەکە بەکەفالەت ئازادکراون".
دەستبەسەرکردنی ئەو کەشتییە بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لەنێوان ئێران و بەریتانیا، هاوکات بەریتانیا رایگەیاند، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئێچ-ئێم-ئێس دانکنی بەرەو کەنداو بەڕێکردووە.
بەڵام ئەمڕۆ پۆلیس ئاشکرایکرد،کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هێشتا کەشتییەکە دەستی بەسەردا گیراوە.