لەم بەڕێوەبەرایەتیە دامەزراندن دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی راپەڕین ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاندووە و مەرجەکانیشی ئاشکراکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی راپەڕین ڕایگەیهندووە "ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە لەسنوری ئیدارەی راپەڕین نیشەجێن و ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست لەبەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی راپەڕین داواکاری پێشکەش بکەن، بەمەرجێک خاوەنی بڕوانامە بێت و دەرچووی یەکێک لەو تایبەتمەنیانە بێت کە ئاماژەی پێکراوە".

ئەوەش هاتووە "18ی تەمموز دوا کاتە بۆ سەردانکردنی بەڕێوەبەراتیەکەمان بۆ ئەوەی سیڤی پێشکەش بکەن و دواتر لەڕێگەی لیژنەیەک کە لەدەستەی وەبەرهێنان پێکدەهێنرێت هەڵسەنگاندن بۆ ئارەزوومەندان دەکرێت".

هەلی کارەکان بەمشێوەیەن:

ئەندازیاری شارستانی
ئەندازیاری تەلارسازی
ئەندازیاری کارەبا
ئەندازیاری میکانیک
ئابوری
کارگێڕی
ژمێریاری
شۆفێر
کارگوزار
پاسەوان


PM:01:55:13/07/2019