به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌شه‌ش مانگی
رابردوودا زیاتر له 15000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه داخڵ كراون و هه‌روه‌ها زیاتر له
6000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌دایكبوون.
ئامارەکە بەمشیوەیە:
له‌شه‌ش مانگدا زیاتر له 15000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه داخڵ كراون
به‌پێی ئامارێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش
مانگی رابردوودا 15 هه‌زار و 283 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی
مناڵانی فێركاری له‌شاری سلێمانی داخڵكراون، هه‌روه‌ها 13 هه‌زار و 119 نه‌خۆش سه‌ردانی
به‌شی راوێژكاری به‌یانیان كردووه.
له‌و ژماره‌یه 4253 منداڵ تووشی هه‌وكردنی گه‌ده و سكچوون بوون و 7408
منداڵ تووشی هه‌وكردنی قوڕگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ره‌بۆ بوون و هه‌روه‌ها له‌و
ماوه‌یه‌دا گیان له‌ده‌ستدانی 42 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه له‌شه‌ش مانگی رابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د
ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری 3589 تیشك گیراوه و هه‌روه‌ها 2509 سۆنار و 1026 ئیكۆ و
107 نازوور كراوه.
ئه‌مساڵ زیاتر له 6000 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌دایكبوون
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش
مانگی رابردوودا 6279 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایك بوون.
به‌پێی ئاماره‌كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا
له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایك بوون 3145 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی نێر و
3134 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بوون.