چوار ڕێکخراوی ژینگەیی
لە شاری هەولێر کەمپەینێکیان دژ بە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن
تورکیا و ئێران راگەیاند.
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە
هەریەکە لە'ڕێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاریی ژینگە، ڕێكخراوی ئاف یا كوردستانی، ڕێكخراوی
ژینگە پارێزی ئاژڵان و گروپی ژینگە پارێزیكوردستان'، کەمپەینێکیان لەژێر ناونیشانی"نا بۆ تۆپبانكردنی ناوچە
سنوریەكانی هەرێمی كوردستان"ڕایگەیاندووە.
بە وتەی ڕێکخەرانی کەمپەینەکە
سەرەتا كەمپینەكە تەنها لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەبێت و هاوڵاتیان بە بڵاوکردنەوەی
هۆشیارییە ژینگەییەکان پشتیوانی لێ دەکەن، دواتر لە بەرنامەیاندایە سەردانی هەردوو
كونسوڵخانەی توركیا و ئێران بكەن، بۆ ئەوەی داوایان لێبكەن "هێرشەکانیان ڕابگرن، پاشانسەردانی ئەو پارت و لایەنانە دەكەین كەتوركیا و ئێرانکردوونیان بە بیانوو بۆ هێرشەکان، تاوەكو ڕێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی زیان
بە خەڵكی ناوچەكە و ژینگەی ناوچەكە نەكەوێت".
لەرۆژانی رابردوو
بەهۆی بۆردومانی ناوچە سنورییەکان لەلایەن ئێرانەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لە
دەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر ژێنگەی ناوچەکە
کەوتووە.