سەبارەت بە پێوەری ئاوی ماڵان روونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە

لە رونکرنەنەوەیدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە مەبەست لە دانان و بەستنی پێوەری ئاو پارێزگاریكردنە لە ئاو و دیاریكردنی بڕی پارەكەیەتی بەپێی بەكارهێنانی .

پشتیوان ئەزوەر قەرەچەتانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی لە ڕووونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەبەست لە جێبەجێ كردنی ئەم پڕۆژەیە، كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و ئەنجوومەنی شوراوە پەسەند كراوە، لە پێناو ئەوەیە، كە ھاووڵاتیان زیاتر پارێزگاری لە ئاو بكەن لەبەر ئەوەی سامانێكی بە نرخی نیشتیمانیە و ھەر كەسێك بە پێی بڕی ئەو ئاوەی بەكاری دەھێنێن مانگانە پارەی بۆ دێتەوە، واتا داد پەروەری ھەبێت لە بەكارھێنانی ئاودا لە لایەن ھاووڵاتیانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئە داتایانەی لەبەردەستی ئێمەدایە لە سنوری سلێمانی بە ڕێژەی ٨٦٪‏ی ھاووڵاتیان كەمتر لە (٢٥٠٠٠) دیناریان بۆ ھاتۆتەوە.

لەروونکردنەوەکەدا هاتوە: بە دڵنیاییەوە ھیچ كارێك بێ كەموكوڕی نیە و ھەوڵدەدەین ئەو گرفتانەی، كە ھەیە بە زووترین كات چارەسەر بكرێت و ھیچ كێشە و گرفتێك نەمێنێت.

وتەبێژی ئاوی دەورووبەری سلێمانی دەسڵێت: "ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانە دەكەینەوە، كە بڕە پارەیەكی زۆریان بۆ ھاتۆتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان یان فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن تا چارەسەری كێشەكانیان بۆ بكەین و لای خۆشمانەوە بەردەوام لە ڕێگای لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سەردانی ناوچەكان دەكەین تا زیاتر ئاگاداری گرفتەكانی ھاووڵاتیان بین”.



PM:03:59:13/07/2019