پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر، بەوێنەوە زانیاری گرنگ لەسەر دۆسیەی سووتانی سێوە قادر و سێ مناڵەکەی بڵاودەکاتەوە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە " تاوانی سوتانی سێوە قادر و سێ مناڵەکە بە لارێ‌دا براوەو کەیسەکە ته‌داخولی تێدایه‌و تۆمه‌تبارێك ئازادكراوهو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌بوون! ".
ئەو نووسینەی سۆران قادر کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ ژمارەیەک وێنەدا بڵاویکردوونەتەوە، دوای ئەوە دێت کە پێنجشه‌ممه رێکەوتی 2019/7/11 سامی ساتی، پارێزه‌ری تۆمه‌تباری دووه‌م له که‌یسی سێوه قادر و منداڵه‌کانی رایگه‌یاندووە" به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دژی تۆمه‌تبار (س. م. ا)، دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1 رۆژی 2019/4/22 ، بڕیاری ئازادکردن و داخستنی دۆسیێ ناوبرای ده‌رکرد، به‌ڵام که‌سوکاری (سێوه قادر) داوای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز)ی ئه‌و بڕیاره‌یان کردەوە".
دەقی نووسینەکەی سۆران عومەر
تاوانی سوتانی سێوه قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێ!
كه‌یسه‌كه ته‌داخولی تێدایه‌و تۆمه‌تبارێك ئازادكراوهو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌بوون!
سۆران عومه‌ر
كه‌یسی سێوه قارد كه سوتانی دایكێك و سێ كۆرپه‌ی بوو، ڕوداوێكی ئاسایی نه‌بوو، سه‌ره‌تا پشتیوانی دۆسێكه زۆر بوو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیاندا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سێك كه لهدۆسێكهدا كه سكاڵای له‌سه‌ر بوو له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئازاد كرا، به‌ڵگه‌ی تاوانیش پاش 3 هه‌فته به‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌دا ده‌چێته شوێنه تاوانه‌كه‌و له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات هاوسه‌ری سێوه نه‌یسوتاندون! له‌كاتێكدا دادگا داوای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاردانه‌ی پێش لێكۆڵینه‌وه‌و دادگا! به‌ڵام ئاماده نابێ بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر، له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كهلهلێكۆڵینهوهدا ئازاد ده‌كرێ! گومانی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسێكه، به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆرترین فشار ده‌كرێ بۆ ئازاد كردنی ئه‌و تۆمه‌تباره كه ئافره‌تێكه‌و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و به‌هۆكاری ئه‌م كاره‌ساته تۆمه‌تباره! سێوه قادریش پێش گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هاوسه‌ری سێوه‌ش چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕوداوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سێوه ده‌كات.
ئه‌وه‌ی دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانی گه‌وره ئه‌وه‌یه لهلێكۆڵنهوهدا تۆمه‌تبارێك كه به‌هۆكاری كێشه‌كه ناوزه‌د ده‌كرێ و سكاڵای له‌سه‌ره‌و له‌ته‌واوی ڕوداوه‌كه‌دا ئاگاداره! سه‌ره‌ڕای ئازاد كردنی له ته‌میزی بڕیاره‌كه‌دا دۆسێكه‌ی داده‌خرێ!
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌و هه‌موو فشاره‌و تهدهخولهیه كه كراوه بۆ ئازادبوونی ئه‌و تۆمه‌تباره! هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه درا له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ سلێمانی.
به‌ڵگه‌كان به‌رده‌ستن له تۆماری كامێرای چاودێری ئه‌و گه‌ڕه‌كه نیشانی ده‌دات ئه‌م تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، بۆیه كاتێك هاوسه‌ری سێوه دێته‌وه ده‌ستبه‌جێ عه‌ره‌بانه‌ی منداڵه ساواكه‌یان ده‌شكێنێ و ده‌یسوتێنێ، پاشان قورئانه‌كه‌ی ده‌سوتێنێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین جار لهكۆڵانهكهدا له سێوه ده‌دات، تاكو ئه‌وكاته‌ی ده‌به نه‌وته‌كه دێنێته ده‌ره‌وه ده‌یكات به شته‌كاندا تاكو به‌ته‌واوی بسوتێن په‌لاماری سێوه ده‌داته‌وه‌و ده‌به نه‌وته‌كه له‌سه‌ر سه‌ری ڕاده‌گرێ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندن! دواتر له‌ئه‌ژنۆی ده‌دات و شه‌لی ده‌كات.
پاش ئه‌وه ده‌ڕوات و ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێ بهپاسكیلێك دێته‌وه ده‌رگای ده‌ره‌وه (گه‌وره‌و بچوك قوفڵ) ده‌كات و ده‌ڕوا، دواتر سێوه هه‌وڵی شكاندنی فوفڵهكه ده‌دات به كۆسره بیبڕێته‌وه، كاره‌بای ماڵه‌كه‌یان مۆلێده ده‌بێ بۆیه ده‌كوژێته‌وه منداڵه‌كه‌ی ده‌نێرێته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌وه تاكو جۆزه‌ی مۆلیدهكه هه‌ڵبداته‌وه.
دوای ئه‌مه هاوسه‌ری سێوه به‌پاسكیله‌كه دێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا هاوسه‌ر سێوه به‌رده‌وام موبایله‌كه‌ی پێیه‌و زۆركاته قسه‌ی پێده‌كات، تۆمه‌تباری ئازادكراوه له‌نێو حه‌وشه‌و ناو مه‌دخه‌لی ده‌رگاكه‌ی ماڵه‌وه‌یان ئاگاداری كێشه‌كانه.
ئه‌م هاوسه‌ره‌ی سێوه ئاگر بهماڵهكهوه ده‌نێ و دێته ده‌ر ده‌ڕوات! نێوانی كڵپه سه‌ندنی ماڵه‌كه‌و ڕۆشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی 4 چركه‌ی بهینه! به‌ڵام ده‌ڕوات و پاش كه‌متر له 2 خولهك دێته‌وه!
به‌ڵگه‌كان ئاشكرا‌و به‌رده‌ستن، به‌ڵام به ئازادكردنی ئه‌و تۆمه‌تباره چه‌ندین كه‌س ده‌یه‌وێ دۆسێی خۆی ون بكات له‌و كه‌یسه‌دا! له‌ڕۆژانی داهاتوو له
گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و منداڵان و مافه‌كانی مرۆڤ فشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌گرینه به‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی!