نیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤ تەموز بەهۆی سوتانی کتێبخانەی وەفای لەلایەن د. فەرهار پیرباڵ پۆلیسی هەولێر لە پارکی شانەدەر دەستگیریکرد.
د.فه‌رهاد پیرباڵ پێس ئەوەی دەسگیربکرێت له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "پێشتر پێم وتون به‌بێ پرسی من و به‌بێ گرێبه‌ستی یاسایی، زیاتر له سێ كتێبی منتان، به‌م دوو كتێبه نوێیه‌شمه‌وه پێنج كتێبی منتان چاپ كردووه و ده‌یفرۆشن دانه‌ی به 15 هه‌زار دینار 7 هه‌زار دینار بۆ خۆتان، تكایه چیتر وا مه‌كه‌ن، وتم كتێبه‌كانیشم هه‌موو لێتان ده‌وێته‌وه و ده‌بێ بمده‌نه‌وه ئه‌گینا كتێبه‌كانی خۆم له‌ناو مه‌خزه‌نه‌كه‌تان ده‌سوتێنم، وتیان بڕۆ دادگا شكات بكه".
فەرهاد پیرباڵ نوسیویشیەتی "پێم وتن کتێبەکانیشم هەموو لێتان دەوێتەوە و دەبێ بمدەنەوە ئەگینا کتێبەکانی خۆم لەناو مەخزەنەکەتان دەسووتێنم"، ئەوانیش پێیان وتوم "بڕۆ مەحکەمە شکایەت بکە!" منیش پێم وتون "ئاخر من میزم بە مەحکەمە داکردووە، ناتوانم بچم" ئەوانیش وتویانە "ئەوە موشکیلەی ئێمە نییە هی خۆتە"!
لەکۆتایشدا" موشکیلەی خۆمە؟ - ئەگەر قانوون نەبێت بۆ "مافی کۆپی ڕایت" ئاوها چارەسەری دەکەم! ئەمەی کردم پەیامێکە بۆ پەرلەمان لەپێناو ئەوەی قانوون دابنێت مافی نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەمڕۆوە پارێزراو بێت و کەسێکی وەک سەرۆ قادر کتێبی من چاپ نەکا بۆ باخەڵی خۆی".