بە هەزاران حاجی گەشتنە وڵاتی سعودیە

بەو پێیەی لە ئێستادا وادەی سەردانیکردنی ماڵی خوایە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی چوار هەزار کەس گەشتونەتە شاری سعودیە.

دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كە تا ئەمڕۆ یەك شەممە14ی تەمووز، 3 هەزار و 830 حاجی لە تەواوی عیراقەوە گەیشتوونەتە خاكی پیرۆزی سعودیە و گەشتەكانیش بەردەوام دەبن تا تەواوی حاجییان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ژمارە حاجییانە بە 16 فڕۆكە گەیەنراونەتە سعودیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ‌ شەممە، دەستەی حەج و عومرە ئاشکرایکردبوو، كە ژمارەی حاجییان، گەیشتوونەتە سعودیە 2 هەزار و 317 حاجین و گەشتەكانیش بەردەوامن.


PM:04:36:14/07/2019