سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی نوری مالكی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەكەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان دەكەم.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە ئاڕاستەی حزبی دەعوەی ئیسلامی كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەكەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لێدەكەم، هیواخوازین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕەوشە ئەرێنییەی لەئارادایە.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
برایانم له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی
برای به‌ڕێز نوری مالكی
سڵاوی خواتان لێبێت
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌تان و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیتان لێده‌كه‌م، هیواخوازین هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ره‌وشه ئه‌رێنییه‌ی له‌ئارادایه.
وێڕایی پیرۆزباییكردنمان، خوازیارین حزبی ده‌عوه رۆڵی كارا له چه‌سپاندنی زیاتری ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییه بگێڕێت و ببێته هۆكارێك بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها ببێته هۆكاری گه‌شه‌پێدانی زیاتر له ته‌واوی عێراق.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 14 ته‌مووزی 2019