شارا ئیبراهیم بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

بێژەری دیاری بواری بەرنامە هونەرییەکان، شارا ئیبراهیم بە ستایڵێکی نوێی جلی کوردیەوە دەردەکەوێت.

شارا ئیبراهیم میدیاکاری کەناڵی کورد ماکس، هەرچەندە بەهۆی مناڵبوونەوە، بەرنامەکەی راگرتووە، بەلآم ناوبەناو لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان وێنەو ڤیدیۆی خۆی بلآودەکاتەوە و سەرنجی فانەکانی بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

پێشتر 
شارا ئیبراهیم لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زەمەن هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە،" لە ئێستادا دووگیانە، هەور بەوهۆیەوە لەسەر شاشە دوورکەوتووەتەوە.


دەشلێت، "نازانم کەی دەگەرێمەوە سەرشاشە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم".

ئەو پێشکەشکارە شۆخە باسی لەوەشکردووە"زۆر داوای چاوپێکەوتنی لێدەکرێ و رۆژانە بانگهێشتی کەناڵەکان دەکرێت، بەڵام رەتیکردونەتەوە".


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەرگیری کردووە و پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی بووەو لە ئێستادا لەکەناڵی کوردماکس کاردەکات.


AM:10:16:15/07/2019