بەوێنە...منداڵێكی ساوا لەسەر شەقام دۆزرایەوە

منداڵێكی ساوا لە نزیك بنكەیەكی تەندروستیی شارەدێی "دیانا"ی سەر بە سۆران دۆزرایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران.

نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019 منداڵێكی تازە لەدایكبوو كە تەمەنی هەفتەیەك دەبێت، لەسەر شەقامێكی نزیك بنكەی تەندروستیی (زۆزك) لە شارەدێی "دیانا"ی سەر بە شاری سۆران دۆزرایەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە گەیاندرایە نەخۆشخانەكەمان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای پشكنینی چڕ لەلایەن پزیكشی پسپۆڕەوە، دەركەوت كە باری تەندروستیی جێگیرە، بەڵام ماوەیەكی زۆرە شیری پێویستی پێ نەدرابوو، بۆیە پێویستی بە چاودێریەكی تایبەت هەیە، تا بكەوێتەوە باری ئاسایی خۆی".

 




PM:02:38:15/07/2019