هاوڵاتیانی هەرێم لەشێوازی سەردانیكردنیان بۆ ئێران ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە، لە كاتی چوونیان بۆ ئێران لە رێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی لەگەڵ خۆیاندا ببەن، بەو مەرجەی لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە "ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی دە هەزار دۆلار ببەن، بەو مەرجەی لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا تووشی كێشە دەبنەوە".



PM:02:46:15/07/2019