سپی ناوی ئەندامانی ئەو شاندەی دەچێتە بەغداد ئاشکرادەکات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ ١٦ یە تەموز وه‌فدێكی‌ باڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عیراق تاووتوێی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە،  شاندەكەی سبەنێی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی حکومەت و، هەریەك لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ، وەزیری داد ئەندامێتی شاندەكە دەكەن. 

سپی زانیوویەتی له‌ سه‌ره‌تادا وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق كۆده‌بنەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، د. عادل عەبدولمەهدی کۆدەبنەوە، لەکۆتایی دا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە.

سەبارەت بەو ماوەیەی وەفدەکە لە بەغدا دەمێننەوە، سپی زانیوویەتی کە وەفدەکە سبەی ئێوارەوە دەگەڕێنەوە هەولێر.

ئامانجی سەردانەكە بۆ دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغداد و گفتوگۆكردنە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.



PM:11:06:15/07/2019