به‌هۆی به‌رده‌وامبونی ئه‌و وڵاته له ده‌رهێنانی نه‌وت به‌شێوه‌ی نایاسایی له سنوری ئاوه هه‌رێمییه‌كانی قوبرس سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له راگرتنی ئه‌و كاره، یه‌كێتیی ئه‌وروپا زنجیره‌یه‌ك سزای سیاسی و دارایی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
دوێنێ 15ی تەموزی 2019 وەزیرانی دەرەوەی هەر 28 وڵاتە ئەوروپیەكەی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا پرۆژە بڕیارێكیان لەدژی توركیا گەڵاڵە كرد، ئەگەرچی "مۆگرینی" وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جۆری سزاكانی ئاشكرانەكرد، بەڵام هەندیك سەرچاوەی ئەوروپی ئاشكرایانكرد ئەو سزایانە خۆی لەسزای ئابوری و دارایی و دبلۆماسی لەدژی ئەنقەرە دەبینێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری داوه گفتوگۆكانی له ئاستێكی به‌رزدا له‌گه‌ڵ توركیا كه‌م بكاته‌وه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی به ته‌واوه‌تی بوه‌ستێنێت.
سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە كۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڕەشەی سەپاندنی سزایان بەسەر ئەنقەرەدا راگەیاند، ئەگەر دەستبەرداربوونی خۆیان لەگەڕان و پشكنینی نایاسایی لە كەنارە ئاویەكانی قوبروس رانەگەیەنن بەڵام توركیا گوێبیستی ئەو هەڕەشانە نەبوو بۆیە یەكێتی ئەوروپا ناچاربوو بڕیارێكی لەو جۆرە دەربكات.