شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە

شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە پارێزگاكانی باشوری عێراق دەكات و پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.

دەستەی گشتیی كەشناسی عێراقی پێشبینییەكانی بۆ پلەی گەرمای هەفتەی داهاتووی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە عێراق دەكات. 

باس لەوەشكراوە كە شەپۆلەكە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.



PM:03:26:16/07/2019