مەلا عەلی كەڵەك :‌من هەموو زیانەكانی كتێبخانەكە چاك دەكەمەوە بەڵام مەرجم هەیە

مەلا عەلی كەڵەك ڕایدەگەیەنێت زیانەكانی كتێبخانەكە قەرەبوو دەكاتەوە كە فەرهاد پیرباڵ سوتاندویەتی و بۆ ئەوەش مەرجی هەیە.

دوای دەستگیركردنی دكتۆر فەرهاد پیرباڵ بەهۆی سوتانی كتێبخانەی وەفایی و سوتانی زیاتر لە پێنج هەزار كتێب مەلا عەلی كەڵەك لە لاپەڕەی خۆی لە فەیس بووك دەڵێت "من هەموو زەرەر و زیانەكانی كتێبخانەكە قەرەبوو دەكەمەوە بە مەرجێك خاوەن كتێبخانەكە لە دكتۆر فەرهاد پیرباڵ خۆش بێت و ئازاد بكرێت". 

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر د. فەرهاد پیرباڵ لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆی ساتی سوتانی كتێبخانەكەی داناو لە كاتی سووتانی كتێبخانەكەدا پیرباڵ هێرشدەكاتە سەر بەرپرسێكی میدیاكاری پارتی و سەرۆكی ئێستای هەرێم. و لە ئێستادا پیرباڵ بەو هۆیەوە لەزیندانە.

دواتر سۆران عەزیز، سەرپەشتیاری كتێبخانەی ماڵی وەفایی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "پێشتر ئاسایش و پۆلیسم ئاگاداركردووەتەوە كە فەرهاد پیرباڵ بە نیازە كتێبخانەكەم بسوتێنێت، بەڵام كەس گوێی لێنەگرتووم".



PM:04:21:16/07/2019