ئاگر لە سایلۆی چەمچەماڵ کەوتەوە

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە سایلۆی چەمچەماڵ کەوتەوە و بەشێکی سوتا.

لەو بارەیەوە رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند: بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە بەشێک لە بینای سایلۆی چەمچەماڵ ئاگری گرتوە.

وتیشی: تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کردوەو روداوی ئاگرکەوتنەوە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوەو گەنمی ناو سایلۆکەش پارێزراوە تەنها هەندێ لە بیناکە زیانی پێ گەیشتوە.



PM:06:04:16/07/2019