تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی تەموز، سەرباری بەردەوامی قورسی سزا ئابوریەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، بەلآم تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید، لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٨ هەزارو ٨٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١١ هەزارو ١٠٠ دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار دینارە.



AM:10:15:17/07/2019