ئەمڕۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستێکی نوێی ئەنجامداوەو گواستنەوەی یاریزانی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام،تریپیری راگەیاند.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێگەی رەسمی خۆی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەی بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو، تا ساڵی ٢٠٢٢ راگەیاند.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی بەریتانیا، ئەو یاریزانە بە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەن پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووەو بە سەرکەوتووی پشکنینی پزیشکی تێپەڕاندووە.
تریپیر لە ساڵی ٢٠١٥وە لە یانەی تۆتنهام یاری دەکات و بە بڕی ٣،٥ ملیۆن پاوەن پەیوەندی بەیانەی تۆتنهامەوە لە یانەی بێرنلیەوە کردووە.