چاوشئۆغڵۆ: لەگەڵ بەغدا و هەولێردا لەسەر هێڵین

سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات شاند دەنێرین تاکو چی لەپشتی رووداوەکەوە هەیە بە وردەکارییەوە دەربکەوێت. 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەکاتی ناوخۆ سەعات ١٥:١٥ کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لەهەولێر لە رێستۆرانتێک لەکاتی نانخواردندا لە ئەنجامی هێرشی ٣ کەس شەهید بووە، داوای رەحمەتی بۆ دەکەین لە یەزدان".

چاوشئۆغڵو وتیشی" لەگەڵ بەغدا و هەولێردا لەسەر هێڵین، گفتوگۆمان لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا کردوەو لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد عەلی ئەلحەکیم ئێستا لە واشنتۆنە لەگەڵ ئەویش گفتوگۆمان کردوەو لە پەیوەندیداین، هەروەها پەیوەندییەکانمان بەردەوامی دەبێت تاکو چی لەپشتی رووداوەکەوە هەیە بە وردەکارییەوە دەربکەوێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا وردەکاری هێرشەکە ئاشکراردو ڕایگەیاند" کە هێرشبەرەکان هاوکات هێرشیان کردۆتە سەر مێزی تەنیشت و هێرشیان کردۆتە سەر دوو کەسی تری عێراقی و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەست داوە، ئەوەی تریشیان بە خەستی برینداربووە".

لەبەرامبەر وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەگەر هەیە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە یان رێکخراوێکی تری تیرۆریستی هێرشەکەی ئەنجام دابێت، چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد، کاتێک هێرشێکی لەم چەشنە روودەدات ئەوەی بە خەیاڵدا بێت هەر ئەمەیە.

وەزیری دەرەوە چەختیشیکردەوە، ئەگەر پێویست بکات وەفد دەنێرنە عێراق و دەبێت تەرمەکەمان بهێنینەوە بۆ ئاشکرا کردنی ئەمە و رۆشن کردنەوەی رووداوەکە بەهەموو رەهەندەکانیەوە چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.



PM:09:40:17/07/2019