ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.