سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ره‌وانه‌ى دادگا كران، دەشڵێت "پێویسته به‌رپرسه باڵاكان فۆڕمی تایبه‌ت به ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه".
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا 72 دۆسیه‌مان تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى، ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه كردووه، 20 دۆسیه‌مان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كردووه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و بڕیاری دادگای پێده‌رچووه 17 دۆسیه بووه".
دەشڵێت "45 دۆسیه‌ى هه‌واڵده‌ری و 250 داوای سزای دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی تۆماركراون و 105 دۆسیه‌ش له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "نوسراومان كردووه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پێویسته سه‌رجه‌م به‌رپرسه باڵاكان فۆڕمی تایبه‌ت به ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه".