ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 07ANKARA822
ئاماده‌کراو له: 09-04-2007
پۆلێنکراو له لایه‌ن: PolCouns Janice G. Weiner
له باڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه - واشنتۆن
بابه‌ت: تورکیا هۆشیاری ده‌داته عێراق و ئه‌مریکا تا چۆک به بارزانی و په‌که‌که دابنێن
5- Ozcelik وتی ئه‌م په‌یامه به‌ئێمه‌ش ده‌دات چونکه ئێمه هاوپه‌یمانین و تورکیا هێشتا له‌و باوه‌ره‌دایه که سه‌رکه‌وتنمان له عێراق راسته‌وخۆ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیاوه گرێدراوه، له هه‌مان کاتیش‌دا هوشیاری دا که " شته‌کان له کۆنترۆڵ ده‌رده‌چن". بارزانی چاوی بریوه‌ته کۆنترۆڵکردنی که‌رکوک و دوای ئه‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه ده‌بێته کاره‌سات بۆ ناوچه‌که.
Ozcelik ته‌ئکیدی کرده‌وه که لێدوانه وروژێنه‌کانی بارزانی له‌سه‌ر که‌رکوک توندتر ده‌بن، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رکرده و کارمه‌نده‌کانی حکومه‌تی تورکیا هێمنی خۆیان پاراستوه و راشکاوانه رایانگه‌یاندوه که تورکیا ئه‌جێندای شاراوه‌ی له که‌رکوک نیه، تورکیا مه‌راقیه‌تی که راپرسی په‌له له که‌رکوک ده‌بێته هۆکاری لێکترازانێکی خه‌ستی پێکهاته‌کانی پارێزگاکه و توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
6- Ozcelik رایگه‌یاند که " سه‌برکردن که‌می ماوه"، ئه‌و باوه‌ر ناکات که کۆبونه‌وه‌ی 10 نیسانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بریاری " په‌له" بدات (به‌واتایه‌کی تر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌زاندنی سنور). به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دژی بریارێکی له‌و جۆره ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی کۆبونه‌وه‌که بێجگه مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که ته‌واوی په‌یوه‌ندی حکومه‌تی تورکیا له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
Ozcelik مه‌ترسی خۆی ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بارزانی به‌دوای پێکدادان له گه‌ڵ تورکیادا ده‌گه‌رێت و حکومه‌تی تورکیا پێی باشه خۆی لێ لابدات. جارێکی تر داوای لێ‌کردین که په‌یامێکی تۆکمه بۆ بارزانی بنێرین تا له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گرژی له گه‌ڵ تورکیادا بوه‌ستێت. هه‌روه‌ک باڵیۆز له گه‌ڵ Apakan باسی کردبو بهمیشمان راگه‌یاند که باڵیۆز خه‌لیلزاد تازه ئه‌مه‌ی به بارزانی وتوه، Ozcelik له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا وتی له‌وانه‌یه بارزانی گوێ له ئامۆژگاریه‌که‌ی ئه‌مریکا نه‌گرێت، ئه‌گه‌ر وای لێهات، پرسیارێکی وروژێنه‌ری کرد: چی ده‌توانرێت بکرێت؟
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 07ANKARA833
ئاماده‌کراو له: 10-04-2007 له لایه‌ن: PolCouns Janice G. Weiner
له باڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه - واشنتۆن
بابه‌ت: نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئه‌نقه‌ره هه‌وڵه‌کانی تاڵه‌بانی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ناکۆکی تورکیا و بارزانی رونده‌کاته‌وه
2- نوێنه‌ری یه‌کێتی له ئه‌نقه‌ره، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، باسی هه‌وڵه‌کانی خۆی و تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی عێراق، له 10 نیسان کرد بۆ هێورهکردنهوهی گرژیه تازه‌کانی نێوان تورکیا و بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی بارزانی له گه‌ڵ العربیە که له 6 نیسان په‌خشکرا. ( له باڵیۆزخانه‌مان له به‌غداد زانیمان چاوپێکه‌وتنه‌که له 27 شوباتدا تۆمارکراوه). گه‌ڵاڵی پێی وتین که تێبینی توره‌بونی تورکیای له سه‌ر کۆمێنته‌کانی بارزانی کردوه، تێیدا هوشیاری داوه‌ته تورکیا که ده‌ست له که‌رکوک وه‌رنه‌دات ئه‌گینا ئه‌ویش ده‌ست له کاروباری تورکیا وه‌رده‌دات. گه‌ڵالی وتیشی له 9 نیسان په‌یوه‌ندی به تاڵه‌بانیه‌وه کردوه و داوای به‌په‌له‌ی لێکردوه تا دۆخه‌که هێورکاته‌وه. به‌قسه‌کانی گه‌ڵاڵی تاڵه‌بانی هه‌ر پلانی دارشتبو تا ته‌له‌فۆن بۆ سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ردۆگان، بکات، داوای لێبوردن سه‌باره‌ت به تێبینیه‌کانی بارزانی بکات و جه‌خت له دۆستایه‌تی عێراق له گه‌ڵ تورکیادا بکاته‌وه.
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 09BAGHDAD32_a
به‌رواری: 7 کانونی دوه‌می 2009 ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن: باڵیۆز Ryan Crocker
بابه‌ت: سه‌رۆک تاڵه‌بانی له سه‌ر که‌رکوک، سوریا و مالیکی
سه‌ردانێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر له که‌رکوک
بۆ نانخۆاردنی نێوه‌رۆ له 27 دیسه‌مبه‌ر میوانی سه‌رۆک ته‌ڵه‌بانی بوم و به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانیش ئاماده‌بو. تاڵه‌بانی باسی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ که‌رکوک کرد که به‌مه‌به‌ستی هاندانی نزیکبونه‌وه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان کردبوی و پێی وابو که ئاکامی کۆنکرێتی لێکه‌وتۆته‌وه. له‌و سه‌ردانه‌دا تاڵه‌بانی چه‌ند داوایه‌کی لۆکا‌ڵی تا که‌رکوک بکرێت به‌هه‌رێمێکی عێراق ره‌تکردۆته‌وه و وتی پێم وتون: " من به قورئان سوێندم خواردوه که پێره‌وی ده‌ستور بکه‌م"، هه‌روه‌ها
وتیشی رۆلی هه‌بوه له سازدانی رێکه‌وتنێک بۆ به‌کارهێنانی زمانی تورکمانه‌کان که داوایه‌کی کۆنیانه.
3. تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند که رێکه‌وتن له سه‌ر فۆرمیله‌یه‌کی نوێ بۆ به‌شداریکردنی ده‌سه‌ڵات کراوه، کوردێک بۆ پارێزگار و تورکمانێک بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و عه‌ره‌بێک بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی، هه‌روه‌ها دانیشتنێکی نێوان مسعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، و سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی رێکخستوه. تاڵه‌بانی وتی که یارمه‌تی چه‌ند رێکخراوێکی ناحکومی که له که‌رکوک کارده‌که‌ن داوه و پاره‌ی زه‌ماله‌ی 387 تورکمانی که‌رکوک که له تورکیا ده‌خوێنن زیاد کردوه.
4. به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی تاڵه‌بانی حکومه‌تی تورکیا رۆڵی له میانره‌وی تورکمانه‌کانی که‌رکوکدا هه‌بوه، وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا زۆر باسی " برایه‌تی کورد و تورکمان" کراوه.
باڵیۆز ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێشخه‌ری بوێرانه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سه‌ردانی که‌رکوک کرد و ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، وه‌ک تاڵه‌بانی باسی لێکرد، مالیکی و گوێڵ، سه‌رۆکی تورکیا، پێشوازیان له هه‌وڵه‌کان کردوه.