مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، نوسیوویەتی " كۆمه‌ڵێك چاكسازی ده‌كه‌م كه ته‌واوی كه‌رت و لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری بگرێته‌وه".
وەک زۆرێک لە بەرپرسە کورد و عێراقییەکان کە بەرپرسیارێتی وەردەگرن بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر رای گشتی ئەمەریکا وتار لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە دەنووسن، مەسرور بارزانیش وەک بەرپرسانی پێشووی وتارێکی لە رۆژنامەی بەناوبانگی " واشنتۆن پۆست "، نووسیووە. وتارەکە کە رۆژی پێنجشەممە، نووسیویەتی " چوار ساڵی داهاتوو گرنگ ده‌بێت بۆ هەرێمی كوردستان و دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانی. دەشڵێ دەیانەوێ هەرێمی كوردستان لە ڕووداوەكانی ئەم دواییە تێپەڕێنن".
مه‌سرور بارزانی له وتارەكەیدا به ناونیشانی "بۆچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی قۆناخێكی نوێدایه) رایگه‌یاندووه "ده‌مانه‌وێت له چوار ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووداوه شۆكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م دواییانه تێپه‌ڕێنێت و ئاماده‌ییمان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی مسۆگه‌ر بكه‌ین و به كورتیش ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه".
هه‌روەها نووسیویەتی "وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران رێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان ده‌خه‌مه‌ڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌به‌ستێت و هه‌روه‌ها شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و تێچووی شه‌ڕه‌كه، بڕی بودجه له لایه‌ن به‌غداوه، كۆچی ئاواره و په‌نابه‌ران، چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزیان بۆ به‌جێ هێشتووین و وێڕای سه‌ختیه‌كانیش، وه‌ك هاوڕێ و هاوپه‌یمانی رۆژئاوا ماینه‌وه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی له ده‌ره‌وه پووچه‌ڵ كرده‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه "كۆمه‌ڵێك چاكسازی ده‌كه‌م كه ته‌واوی كه‌رت و لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری بگرێته‌وه و حكوومه‌ته‌كه‌م ئابوورییه‌كی هه‌مه چه‌شن بنیاد ده‌نێت، كه خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان به‌دی ده‌هێنێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین حكوومه‌ت خزمه‌تی هاونیشتمانیان بكات، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها دەڵێ "بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر كه له ماوه‌ی شازده ساڵی رابروو به‌رده‌وام گرژی هه‌بووه و ئێستەش كاتی ئه‌وه هاتووه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت. هاوكات چاومان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هاوكاریكردنمان له بونیادنانی ئابووریدا".