ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای زیادکردنی کرێی کارمەندانی حکومەتی فیدرالی پەسەند کراوە، کە لە ئێستادا کەمترین کرێی سەعاتی کارکردنی کارمەندانی فیدرال ٧ دۆلار و ٥٢ سەنتە و ھەندێک کرێ ئەگاتە ١٧ دۆلار بۆ سەعاتێک کارکردن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانیش لەئەمریکا بیر لە زیادکردنی کرێکار دەکەنەوە، چونکە ژمارەی دەستی کرێکار و فەرمانبەر لە ئەمریکا بەرەو کەمی دەچێت و زۆربەی شوێنەکان داوای فەرمانبەر و کرێکار دەکەن و بهپێی بڕیاره نوێیهكه ھەفتەی ٤٠ سەعات کارکردن و بەپێی جۆری کارکردنەکان ئەم کرێیە زیاد دەکات لە ١٥ دۆلارە دهستپێدهكات بۆ ٢٨ دۆلار.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کەمی دەستی کرێکارەوە دوێنێ پێنچشەممە ھێڵی گواستنەوەی پاسەکانی ھەر دوو ویلایەتی مینیسۆتا و نۆرس داکۆتا کرێی شۆفێری ھێڵی پاسەکانی لە ١٨ دۆلار و ٥٠ سەنتەوە بەرزکردەوە بۆ ٢٢ دۆلار بۆ سەعاتێک کارکردن، بەو مەرجەی نابێت ھەفتەی لە ٤٠ سەعات زیاتر کاربکات ئەو شۆفێرە. ئەم ھەنگاوەش بۆ ئەوەیە تا ژمارەیەک شۆفێر داوای دامەزراندن بکەن و ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە ئێستا تووشیان بووە.
شایەنی باسە، لەماوەی ڕابردوودا ئابوری ئەمەریکا زیانێکی زۆری بەرکەوتبو، بەشێک لەشارەزایانی ئابوری کەمبوونەوەی ھێزی کار و دەستی کار لە ئەمریکا بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کەمترین پەنابەر ڕوویکردۆتە ئەمریکا بەھۆی فشاری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆک و بەشێکی تریش پێیان وایە بۆ باشبوونی دۆخی ئابووری ناوخۆی ئەمریکا بەهۆی کەمبوونەی بێکاری بۆ خوار ٣٪.
لوقمان غەفوور