وه‌زیری نوێی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەمەودوا کاتی دەوامی فەرمەنبەران بە فەرمی دیاری دەکرێت و هەرکەسێک سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره 2229/20/6 كه له 18ی ته‌مموزی 2019 به ئیمزای فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه دادوه‌رییه‌كان كراوه، له‌مه‌ودوا ده‌وامی ره‌سمی له فه‌رمانگه دادییه‌كان كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد رایگه‌یاندووه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکەم دانیشتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت لەو وادەی بۆیان دیاریکراوە دەوامی فەرمی خۆیان بکەن و پابه‌ندی ده‌وامی ره‌سمیی بكرێن.