لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ئیدانهی كردهوهی رهگهزپهرستانهی ژمارهیهك هاووڵاتی توركیای دژ به گهشتیارانی كورد دەکەین.
له راگهیهندراوی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان، هاتووه: وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی هەر جۆرە رەگەزپەرستییەک دەکەین، کە لە لایەن هەندێک لە هاووڵاتیانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بە گەشتیارانی کوردستان کراوە.
ههروهها هاتووه: لە هەمان کاتیشدا داوا لە دەزگاکانی پولیسی ئەو وڵاتە دەکەین کە دەست بەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەو هۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن.
دوێنێ چهند سایتێكی توركیی بڵاویانكردهوه، كه گرووپێكی گهشتیاری كورد سهردانی چیایهكی ناوچهی "چیاكارا"ی شاری "ترابزۆن"ی توركیایان كردووه و یهكێك له گهشتیارهكان ویستبووی به ئاڵای كوردستانهوه وێنه بگرێت، بهڵام له لایهن ژمارهیهك توركهوه كرابووه ئامانج و دواتر بهو هۆیهوه 9 گهشتیاری كورد دهستگیركرابوون.
دوێنێ گروپیک لە گەشتیارانی باشوری کوردستان، لە شاری ترابزۆنی تورکیا، کاتێک ویستیان بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن نەژادپەرەستە تورکەکانەوە هێرشیان کرایەسەر و لێیاندرا، نۆ لەو گەشتیارانە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.
لەسەر ئەو ڕووداوە پارێزگاری ترابزۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێمە گەشتیارە عێراقییەکانمان دەستگیر کردووە و لێپرسینەوەی پێویستمان لەوبارەوە دەستپێکردووە".
داواکاری کۆماری ترابزۆنیش لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو ڕووداوە دەڵێت: لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە، دوای لێپرسینەوە، بۆ ئەوەی سنوورداش بکرێن نۆ کەسمان ڕادەستی دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە و هیچ هێرشبەرێکیش دەستگیر نەکراوە.