هەدەپە ئیدانەی کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیا دەکات

هاوسەرۆکانى پارتى دیموكراتى گه‌لان "هه‌ده‌په‌" لەبارەى هێرشەکەى هەولێر و كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى توركیا ئیدانە دەکەن و داوا دەکەن "ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەو بارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا هاوسەرۆکانى هەدەپە، جگە لەوەى ئیدانه‌ى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌ توركه‌كه‌ له‌شارى هه‌ولێر ده‌كەن، ئاماژە بەوەش دەکەن "ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌باتى ئاشتى و كه‌شوهه‌وایه‌كى دیموكراتى و ئارامیدان و هه‌موو  جۆره ‌ كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژى ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه”.

هاوسەرۆکانی هەدەپە سەبارەت بە ناوهێنانی ژنە پەرلەمانتارێکى هەدەپە لەلایەن میدیاکانى تورکیاوە بەوەى کە برایەکى تۆمەتبارە بە رووداوەکە، دەڵێن: قبوڵناکەین پەرلەمانتارێکمان بە بیانووی ئەو هێرشە و بەهۆی ناوی براکەیەوە بکرێتە ئامانج.

داواش دەکەن "ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەو بارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هەدەپە دوای ئەوەدێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، تۆمه‌تبارى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى توركیا، براى ژنە په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌یه‌.

.


PM:04:21:19/07/2019