دایکان و باوکان پێویستە لەسەریان گەشە بەلایەنی کۆمەڵایەتی مناڵەکانیان بدەن
وایان لێبکەن کە زیاتر متمانەی پێیان هەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانن تاکێکی تەندروست و سەرکەوتوو
بەرهم بهێنن، لەم دوایەنە لێکۆڵینەوەیەک سەلماندویەتی گەشەدان بەلایەنی کۆمەڵایەتی
منداڵ یارمەتیدەرە لە سەرکەوتنی ئەو منداڵە لەڕوی ئەکادیمییەوە.
لەبەر ئەوەی منداڵ بەهۆی گەشەکردنی لایەنی کۆمەڵایەتییەوە دەتوانێت زیاتر کارامە
بێت و پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەردا بەهێز بێت.
چۆن بتوانی لایەنی کۆمەڵایەتی منداڵەکەت گەشە پێبدەی؟
ـ منداڵەکەت خۆش بوێت هەروەها نیشانی
بدە ، بەلەباوەش گرتن، خۆێندنەوەی شتی بەسود،قسەکردن لەگەڵی.
ـ هانی منداڵەکەت بدە بە ئەنجامدانی
شتی نوێ، هەروەها یارمەتی بدە بۆ ئەوەی تواناکانی دەربخات.
ـ بوار بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی لەگەڵ
هاوڕێکانیدا یاری بکات.
ـ هەستەکانتی پیشان بدە: لێگەڕێ با منداڵەکەت بتبینێت ئەوکاتانەی کە دڵخۆشی،
وە ئەوکاتانەش کە بێتاقەتی ، ئەمە یارمەتی دەدات کە هەست بەخەڵکی دیکە بکات.
ـ هەوڵبدە ڕونی بکەیتەوە بۆ منداڵەکات
ئەوانی دیکە هەست بەچی دەکەن وە پێویستە زۆر بە نەرمی و ئاسودەی قسەی لەگەڵ بکەیت.
ـوە: هەـ ف
سەرچاوە: lappetite .
com