شەپۆلێکی گەرما روودەکاتە هەرێم و ناوچەکە

شەپۆلێکی گەرما روو دەکاتە هەرێم و ناوچەکەو پڵەی گەرمای بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

جەمال موسا، کەشناسی عەرەبی شارەزا  بەمیدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە کە لە رۆژی ٢٢ی تەموزەوە کە رۆژی دوو شەممە دەکات، شەپۆلێکی گەرم ناوچەکە دەگرێتەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئەو پسپۆرە کەشناسە باس لەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە بەتەواوی پلەی گەرمای ناوچەکە بەرزدەکاتەوە کە لەم هاوینەدا هاوشێوەی نەبووبێت.
ناوبراو ئەوەش دەخاتە روو کە گۆی زەوی لە ماوەی ١٤٠ ساڵی رابردوودا شەپۆلی گەرمای وەک ئەمساڵی بەخۆوە نەدیووە کە لەهەندێک ناوچەی فەرەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانی پلەی گەرمای بەرزبۆتەوە بۆ ٤٦ پلە.



PM:11:19:19/07/2019