وێنە.. یارجان وەڵامی ئەوانە دەداتەوە هێرشی دەکەنە سەری

خانمە مۆدێل ناسراو و شاجوانی سلێمانی، یارجان، وەڵامی ئەوانە دەداتەوە هێرشدەکەنە سەری.

یارجان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە گەڵ بڵاوکردنەوەی دوو وێنەدا نووسیوویەتی" جنێودان نە جیاوازیە نە ئازادی نە دژەباوی ، بەڵکو خۆ ڕسواکردنێکی ڕەهایە وهیچی تر".

دیارە ئەو شاجوانە وەڵامی ئەو کۆمێنتانە دەداتەوە کە لەسەر ستایڵی خۆگۆڕینی کە شێوەیەکی مۆدێرنە رووبەرووی رەخنە دەبێتەوەو ئەویش بەو شێوەیە وەڵامیان دەداتەوە.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.



PM:11:40:19/07/2019