دوێنێ هەینی لە ده‌ربه‌ندیخان دوو مێردمنداڵ له كاتی مه‌له‌كردنیان له چه‌می دێوانه خنكان و پۆلیس بەرگری شارستانی دۆزینەوەی تەرمەکانیانی راگەیاند.
رائید كه‌یوان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی ده‌ربه‌ندیخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" تیمه‌كانیان چوونه شوێنی رووداوه‌كه و شه‌وى رابوردوو (هه‌ینى 19ى ته‌مموز) توانرا ته‌رمی هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه بدۆزنه‌وه و له ئاوه‌كه ده‌ریبهێننه‌وه".
مێردمنداڵه‌كان دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوون و پێکەوە بۆ مەلەکردن چوونەتە چەمی دێوانە.