ئەمەریکا پرۆسەی " پاسەوان" لە کەنداو رادەگەیەنێت


سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا پرۆسەی سەربازی دەریایی لە کەنداو پەرەپێدەدات و ناوی " پاسەوان" ی لێنا.

کەناڵی CNN ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە ئامانجی ئەو پرۆسەیە پاراستنی ئەمن و سەلامەتی دەریاوانییە لە ناوچەی کەنداودا.

ئەو پرۆسە سەربازییە تەنها ئەمەریکییەکان بەشدارنین تیایدا، بەڵکو هاوپەیمانێتیەکی سەربازییە بۆ زامنکردنی ئارامی دەریاوانی لە کەنداودا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنی هێزەکانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر دوو کەشتی بەریتانیدا گرت.



ئه‌م بابه‌ته ‌980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:55:20/07/2019