ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی لە رێگای ڤیدیۆیەکەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەیتی ئینستاگرام، هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بە بەرگێکی هاوینەی شینەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

هەیفا وەهبی یەکێکە لەو سەد ئافرەتە شۆخەی دنیاو بەیەکێک لە گۆرانیبێژو ئەکتەرە هەرە ناسراو و وروژێنەرەکانی جیهانی عەرەب هەژمار دەکرێت.

ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری (ئەحمەد ئەبو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەند رۆژەی رابردوو جارێکی دیکە هەواڵی هاوسەرگیریەکی نوێی سەرلەنوێ بڵاوکرایەوە.




AM:10:11:20/07/2019