جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عیراق مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە قەرزارە و بڕیارە لە وەزارەتی داراییە و بە زووترین کات رەوانە دەکرێت.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕاگەیاند" دەبێت بەغدا مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە بنێرێت و وا بڕیارە مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە کە بڕەکەی 476 ملیار دینارە،ڕەوانەی هەرێم بکات.
بەشیر حەداد، ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق قسەمکردووە و پێیان راگەیاندوم کە بە زووترین کات ئەو پارەیە دەنێرن.