حکومەتی هەرێم دواین بریاری لەسەر کاتی دەوامکردنی فەرمانبەران دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دواین بڕیاردا ڕایگەیاند، دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت ئاسایی بكەنەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێك کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە" وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی ئاگاداركردوەتەوە بۆ ئاساییكردنەوەی كاتی دەوامیان، و بەپێی بڕیارەكە دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت لە ٨:٠٠ بەیانییەوە دەست پێدەكات تا ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستا دا پاشەكەوت نەماوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی فەرمانبەران پابەندی دەوام نەبن.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك دەوام لەو ماوەیە كەمتربێت بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی وەزیرەكەی و فەرمانبەرەكەش رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.


PM:04:39:20/07/2019